بەغدا - ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: "تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنەوەی تەقینەوەیەكن كە لە یەكێك لە سەربازگەكانی حەشدی شەعبی لوای 26(فرقەی عەباسی قیتالی) لە ڕەزازەی خۆرئاوای شاری كەربەلا ڕویداوە.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە لە تەقینەوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و سەربازگەكەش دەكەوێتە ناوچەیەكی دوورە دەستەوە