كەربەلا - بەغدا - ا ه ع
شێخ عەبدمەهدی كەربەلائی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای دینی لەوتاری نوێژی هەینیدا لە سەحنی حوسینی پیرۆز تەئكیدی لەسەر گرنگی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی كردەوە.
شێخ كەربەلایی لەگوتارەكەیدا كە لە كەناڵی imn بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ وپەخشكرا هۆشداری داوە لەمەڕ هەست نەكردن بە بەرپرسیاریەتی، وتیشی دەبێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی پشێوی دروست نەبێت.
لای خۆیەوە شێخ دكتۆر مەهدی سمێدعی موفتی عێراق لە وتاری ڕۆژی هەینیدا هۆشیاری دا لە دەست تێوەردان وپیلانگێڕی دەرەكی لەسەر عێراق.
شیخ سمێدعی لەوتارەكەیدا كە لە كەناڵی گشتی عێراقیە پەخشكرا وتی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕی 222ملیار دیناری بۆ دابینكرنی خزمەتگوزاریەكانی 4پارێزگا دابینكردووە و هیوای خواست پڕۆسەی چاكسازی و جێبەجێكردنی داخوازی خۆپیشاندەران بەردەوامبێت.