كۆمسۆن بەیاننامەیەكی سەبارەت بە ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بڵاوكردەوە

  • 10-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەیاننامەیەكی سەبارەت بە ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەكان بڵاوكردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە ئەندامانی كۆمسیۆن و گەلی عێراق و لایەنە براوەكان دەكات.
    لەو بەیاننامەیەدا مەعن هیتاوی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران ڕایگەیاند لێكچوونی ئەنجامی ژماردنی دەستیی و ژماردنی ئەلیكترۆنی، دوای پرۆسەی سێ مانگ لە ژماردنی دەستی، دروستی و ئەو سندوق و ئامێرە ئەلیكترۆنییەی كۆمسیۆنی دەرخست، كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردوو بەكارهێنرا.
    شەوی ڕابردوو، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەكە ش گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لە ئەنجامەكاندا ڕوی نەداوە.