كەربەلا – ا ه ع ئەمرۆ هەینی شاری پزیشكی ئیمام حسێن كۆنگرەی حەوتەمی زانستی ساڵانەی خۆی سەبارەت نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر بە بەشداری پزیشكانی ئەمریكا و پاكستان و هەندستان و ئێران و چەند وڵاتێكی عەرەبی و پزیشكانی عێراقی لە دەروە و ناوەوەی وڵات بەرێوەبرد. لای خۆیەوە دكتۆر سەباح حسێنی بەرێوەبەری شاری پزیشكی ئیمام حسێن تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند مەبەستیان لەم كۆنگرەیە ئەوەیە پزیشكانی تایبەتمەند بەشداربن لە وڵاتانی پێشكەوتوو تا سود لە شارەزاییان وەرگرن، دەشڵێت كۆنگرەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و پزیشكە بیانیەكان نەشتەرگەری قورس تایبەت بە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەناو شاری پزیشكی لە پارێزگای كەربەلا ئەنجام دەدەن. هاوكات دكتۆر هادی خەتابی بەرێوەبەری سەنتەری كۆئەندانی هەرس و جگەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند كۆنگرەكە چەندین محازەرە لە خۆدەگرێت سەبارەت بە ئاگابوون لە قورسترین حاڵەتەكانی نەخۆشی و رێگەكانی چارەسەركردنیان.