وەزارەتی دەروە تەئكید لە پشتیوانیكردنی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دەكات

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع
    وەزەرەتی دەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ تیمی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی كەریم خان سەرۆكی تیمی ڵێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند كە بە بریاری ئەنجومەنی ئاسایش 2379ی ساڵی 2010 پێكهێنراوە.
    ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ئەو وەفدە تایبەتە بە كۆكردنەوە و هەڵگرتنی بەڵگەكانی تیرۆرستانی داعش، بۆئەوەی ئامادەی بكات و پێشكەشی دادگا نیشتمانیەكانی عێراقی و ئەو دادگایانە بكات كە تێیدا داعش دادگایی دەكرێن، ئامانجی ئەو شاندەش دەرخستن و ئاشكراكردنی ڕاستیەكانی ئەو گروپە تیرۆرستیە و تاوانە قێزەونەكانیانە كە بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی كردویانە بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە.
    تەئكیدیشی كردەوە كە وەزارەتەكەیان پشتوانی و هاوكاری تەواوەتیان پێشكەش دەكات و حكومەتی عێراق ئامادەی هەموو ئاسانكاریەكە بۆ ئەو تیمە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.