وەزارەتی پەروەردە 5 ملیۆن كتێب چاپدەكات

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A


    بەغداد – ا ه ع
    وەزارەتی پەروەردە، ئەمرۆ پێنج شەممە، چاپكردنی 5 ملیۆن كتێبی لە كاتێكی دیاریكراودا ڕاگەیاند.
    لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی پەروەردە ڕونیكردەوە، وەزارەتەكەیان 5 ملیۆن كتێبی بۆ 13 ناونیشانی پرۆگرامی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو تەواو كردووە.
    وتیشی چاپكردنی ئەو كتێبانە لە ناو عێراقدا ئەنجامدراون لەچوارچێوەی پلانێكی وەزارەتەكەیان بۆ پشت بەخۆ بەستن و كەمكردنەوەی تێچووی چاپكردن و پشتیوانیكردن لە ئابوری عێراق.