سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق چاوی بە ژمارەیەك برینداری هێزە ئەمنیەكان دەكەوێت

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، چاوی كەوت بەژمارەیەك لە برینداری هێزە ئەمنیەكان و لەنزیكەوە گۆی لە داواكاری و كێشەكانیانی گرت.
    لەلەێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەبێتە ئامڕازی گەیاندنی دەنگی ئەوان و داخوازیەكانیان دەگەێنێتە شوێنی مەبەست ودەبێتە سەكۆ و دەنگی ئەوان وەك چۆن سەكۆ و دەنگی هەموو عیراقیەكانە .
    ئەبو هێل ڕۆڵی بریندارەكانی بەرز نرخاند كە لەپێناو بەرگری لەخاك و نیشتمان و پاككردنەوەی خاكەكەی لە تیرۆریستە چەپەڵەكانی داعش بەشێك لەجەستەی خۆیان كردۆتە قوربانی تەنها لەبەر پاراستنی نیشتمانەكەیان .
    وتیشی داوای لە وەزارەتی بەرگری كردوە كە دامەزراوەیەكی تایبەت بە بریندارە قارەمانەكانی هێزە ئەمنیەكان دروست بكات وەك دامەزراوەی شەهیدان و زندانیان.
    ئەبو هێل پەیمانی بە بریندارانی هێزە ئەمنیەكانیش دا كە كێشە و دەردەسەریەكانیان لە ڕاپۆرت و فیلمێكی دیكۆمێنتاری بڵاوبكەنەوە، وتیشی سوور دەبن هەتا بەمافە ڕەواكانی خۆیان دەگەن.
    لایی خۆشیانەوە برینداران ستایشی هەوڵەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیان كرد وسوپاسیان كرد كە دەرگایی تۆڕەكە بۆ ئەوان كراوەتەوە تا لەڕێگەی ئەو دەزگایەوە دەنگیان بە بەرپرسان بگات.