نەینەوا – ا ه ع ئەمرۆ هەینی تیمەكانی بەرگری شارستانی لە پۆلیسی نەینەوا 22 تەرم كە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەن لەژێر دار پەردوو دۆزیەوە كە كاتی كوژرانیان دەگەرێتەوە بۆ ئەو شەڕو پێكدادانەی شارەكە بەخۆیەوە بینی لە كاتی پرۆسەكانی ئازادكردنی نەینەوا لە تیرۆریستانی داعش. سەرچاوەیەكی رێگەپێدراو لە ژوری پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) ی راگەیاند تیمەكانی فریاكەوتنی شارستانی لە پۆلیسی ناوخۆی نەینەوا توانیویەتی تەرمی 22 كەس دەربهێنێتەوە كە نێوانیاندا حەوت ژن و سێ منداڵ هەن لەژێر داروپەردوو لەگەڕەكی راس كور و عەمو بەقال لە موسڵی كۆن. وتیشی سەرجەم تەرمەكان رادەستی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری دەكرێت لە موسڵ بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەیان بۆ ئەوەی كەسوكاریان بدۆزرێنەوە دوای بڵاوكردنەوەی ناوەكانیان لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە.