نەبوونی پارەی وردە زیانی بۆ ئابوری ناوخۆ هەیە

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A


    بەتەنها دوکان و بازاڕەکان لەدەست نەبوونی یان کەمبوونی پارەی وردەدا کێشەیان نییە، بەڵکو بابەتەکە بەهەمان شێوەی لەسەر بانکەکانیشدا جێبەجێدەکرێت، خانمێك لە بانك کاردەکات نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، دەڵێت "ماوەیەکی کورتە تێبینی نەبوونی پارەی وردەی وەك 250و500 دينار دەکەین، وایلێهاتووە ناتوانین فەراهەم و بەردەستی بکەین و وەك یەك بیدەین بە هاووڵاتیان و فەرمانبەرانبەغدا/ فەجر محەمەدو، صباح کوردستانلە ناوەڕاستی دوکانێکی فرۆشتنی جلوبەرگدا عەلی کامیل وەستابوو، دوای وتوێژ و قسەکردن لەگەڵ یەکێك لە کڕیارەکانیدا گەڕایەوە بۆ سەر مێزە بچووکەکەی کە لەوسەری دوکانەکە دانرابوو، ئەو لە قسەکردن بەردەوام بوو چەکمەجەی مێزەکەی کردەوە و بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێوە هیچ پارەیەکی وردەی وەك 250و500و1000ديناری تێدا نەدۆزییەوە و وتی "خەریکە جۆری پارەی بچووك و ورد لە دوکانەکانماندا نامێنێت، چۆن بتوانین لەگەڵ کڕیارەکانماندا مامەڵە بکەین، بەتایبەت ئەوانەی کە لەکاتی کڕیندا جۆری 5 و 10 هەزار دیناریمان پێدەدەن، لەراستیدا ئەوە کێشەیەکی گەورەیە".پسپۆڕ لە کاروباری ئابوری و ئەکادیمیست دکتۆر هیلال طەعان روونیدەکاتەوە کە بوونی پارەی وردە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەکان بەپێجەوانەی پارەی جۆری گەورە کە زیادبوونەکەی دەبێتە هۆی هەڵایسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان بەتایبەتی بوونی 25 و 50 هەزار دیناریی، ئاشکراشە هەر ئابوورییەك تێیدا پارەی وردە نەمێنێت دەبێتەهۆی زیاتر بەکارهێنانی پارە لە بازاڕەکان لەسەر حسابی پارەی جۆری ورددا. نەبوونێکی تێبینیکراوبەتەنها دوکان و بازاڕەکان لەدەست نەبوونی یان کەمبوونی پارەی وردەدا کێشەیان نییە، بەڵکو بابەتەکە بەهەمان شێوەی لەسەر بانکەکانیشدا جێبەجێدەکرێت، خانمێك لە بانك کاردەکات نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، دەڵێت "ماوەیەکی کورتە تێبینی نەبوونی پارەی وردەی وەك 250و500 دينار دەکەین، وایلێهاتووە ناتوانین فەراهەم و بەردەستی بکەین و وەك یەك بیدەین بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران، ئەگەر کەمێکیش ئامادەکرابێت ئەوا زۆر کەم بووە بەبەراورد لەگەڵ پێداویستیی راستەقینەدا، هیچ کەسێکیش نازانێ هۆکاری ونبوون و کەمبوونی ئەو جۆرە پارەیە نازانێت و تێبینیمان نەکردووە هیچ چاپێکی تازەی ئەو پارانە نە لەبازاڕ نە لە بانکەکاندا هەبووبێت، ئەمەش مەترسییە بۆسەر ئابوورییەکەمان، چونکە ئەو جۆرە پارانە لەدەستی هەموواندا دەبێت و هەمووان بەئاسانی بەکاری دەهێنن لەگەڵ نموونەکانی وەك 50 هەزار دیناری، لەبەرئەوەی بانکەکان ناچاربوون پارەی لەکارکەوتوو قەبوڵ بکەن و لە هاووڵاتیانی وەرگرن".بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی چاکسازی و ئەمبار لە بانکی ناوەندی بە وەکالەت عەبدولکەریم حەسەن لەلێدوانێکی پێشووتریدا بە رۆژنامەی "صباح"ی وتووە کە "رێنماییمان بۆ بانکە حکومی و بازرگانییەکان دەرکردووە پارەی تێکچوو لە هاووڵاتیان وەرگرنەوە و بیگۆڕنەوە بەبی هیچ غەرامە و سزایەك، و دواتر پێشکەشبکرێت، و هەر سەرپێچییەکیش لەو بارەیەوە بکرێت لێپرسینەوەی لەبەرامبەردا بکرێت، لەوەیشی کە پەیوەندی هەیە بە پارەی سوتاو یان تێکچوو، هاووڵاتیان دەتوانن تایبەت بیدەنەوە بە بانکی ناوەندی بۆ ئەوەی راستەوخۆ بەپێی رێنماییە دیاریکراوەکان بیگۆڕنەوە".

    پەردەپۆشی داراییعەلی کامیل لەکاتێکدا کە سەرقاڵی رێکخستنی جلوبەرگەکانی ناو دوکانەکەیەتی دەپرسێت" هۆکاری راستەقینەی نەبوونی پارەی وردە چییە؟ ئێمە پێشتر تێبینی بوونی دراوی نەختینەی چاپی نوێمان دەکرد و مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ ئەوە کە لەبەردەستە تەنها کۆنەکەیە و خەریکە تێکدەچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پارەی جۆری گەورە بازاڕ داگیربکات، هاووڵاتی ئاسای چۆن دەتوانێ لەگەڵ ئەم بابەتەدا بڕوات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی کاڵا و کەلوپەلەکان؟خانمە فەرمانبەرە بانکییەکە هێما بۆ ئەوە دەکات کە "ئەوەی زانراوە چاپی دراوی نەختینە لە دەرەوەی ولاتدا دەبێت، هەروەها بەردەستکردنی پەردەپۆشی چاپکردنەکە ەپێی دیدگای دیاریکراوی عێراقی دەبێت، ئەم بابەتەش لە فرۆشیاری نەوتدا هەیە، و رەنگە کەمی یان ونبوونی پارەی وردە هێمایەك بێت بۆ تێکچوون و ئاڵۆزی پرۆسەی چاپکردن، ئاشکراشە کە رژێمی پێشوو لەناوخۆی وڵاتدا پرۆسەی چاپکردنەکەی بەڕێوەدەبرد و تەنها لەناوخۆدا مامەڵەی پێوەدەکرا، لەسەر ئاستی دەرەوەدا دانیپێدا نەدەنرا، بۆیە لەکاتی روخانی رژێمی پێسوودا ئەو پارەیە هیچ بەهایەکی نەما شایانی باس بێت، و هاووڵاتیان رادەستی حکومەت و لایەنە پەیوەندارەکانیان کردەوە بۆ ئەوەی بەشێوەی دیکە سوودی لێببینن، هەرچی دراوی ئێستامانە لەسەر ئاستی نێودەولەتیدا دانیپیدانراوە و بەبەراورد لەگەڵ دراوەکەی سەردەمی رژێمی پێشوو بەهای خۆی هەیە".
    بەڕێوبەرە گشتییەکەی فەرمانگەی چاکسازی و ئەمبار تیشکیشی خستەسەرئەوەی کە "بانکی ناوەندی پارەی بۆ هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید تەرخانکردووە لەنێویدا پارەی وردەش هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، هەروەها بانك پارەی تێکچوو جیادەکاتەوە و بە پارەی دیکەی تازە قەرەبووی دەکاتەوە، باسی لەوەشکرد کە :بانك بەردەوامە لەچاپکردنی پارەی نەختینەی کاغەز و باشترکردنی، بەتایبەت پارەی وردەو ناردنەبازاڕی لەجیاتی پارەی کاغەزی تێکچوو". داواشیکرد "دراوەکە بارودۆخەکەی هەرچۆنێك بێت بپارێزرێت و قەبوڵبکرێت، بەوپێیەی سیمبۆڵێکە نوێنەرایەتی سەروەری وڵات دەکات، هەروەها داوایکرد لە دۆخێکدا ئەگەر پارەی تێکچوو لە هاووڵاتیان وەرنەگیرایەوە بانك ئاگاداربکرێتەوە".

    دیناری عێراقیدوای داگیرکردنی عێراق لەماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا لەلایەن بەریتانیاوە دەسەڵاتدارانی بەریتانی پارەی روپیەی هیندیان لەجیاتی لیرەی عوسمانی کردە دراوی فەرمی، و لەساڵی 1931یشدا ئەنجومەنی دراوی عیراقی پێکهات کە بەرپرسیارییەتەکەی دەرکردنی دراوی تایبەتی عێراقی بوو، یاسای ژمارە 44 ی ساڵی 1931 دەرکرا کە تێیدا ئاماژەدراوە بە یەکسانی دیناری عێراقی بە بەهای جونیەی ئەستەرلینی، و دابەشدەبووە سەر 1000 فلس، یەکەم دیناری عێراقیش لە مانگی نیسانی ساڵی 1932  لەسەردەمی شا فەیسەلی یەکەم دەرچووە، و لەوکاتەدا پارەی وردەی عێراقی بریتی بوو لە جۆری روبع و نیو دینار و پێنجی و دەیی و سەد دیناری، هەرچی دراوی ئاسنینە بریتی بوو لە جۆری یەك فلس و دوو فلس و 4 فلس و 19 فلسی و 20 فلسی و  50 فلسی و 100 فلس یان ریال، ئەنجومەنی دراوی عێراقی بەردەوام بوو لە دەرکردنی دراوی کاغەز و ئاسنی تا کاتی دامەزراندنی بانکی نیشتیمانی عێراقی لە ساڵی 1947، و لەساڵی 1954 یشدا بانکی ناوەندی عێراقی دامەزرا کە بوو بە بەرپرسیاری دەرکردنی دراوی عێراقی، و بەدرێژایی ئەو ماوەیە دیناری عێراقی بە جونیەی ئەستەرلینییەوە بەندبوو بەهاکەیشی بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئابووری بەریتانی بەرز و نزم دەبوەوە.


    پارەی ئاسنهەروەها جەمیل حامد فێری کە تەمەنی لەسەرووی پەنجا ساڵانەوەیە دەڵێت "پارەی ئاسن کە لە پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی رابردوودا بەکاردەهات شێوەیەکی شارستانی دابووە جۆرەکانی پارە، بەوەی کە جۆراوجۆر بوون جۆری  5 و 10  فلسی هەبوو، هەموویان لەدەستی هاووڵاتیاندا بوون و بەئاسانی مامەڵەیان پێوەدەکرا".توێژەری کاروباری ئابووری لەیث عەلی روونیکردەوە کە "ئاشکرایە شێوەی دراو و رەنگەکانی کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر بەکاربەرەوە هەیە، ئەمەش توێژینەوە زانستییە جیاجیاکان سەلماندوویانە، بەوەی کە ئارەزووی بەکارهێنان و شانازیکردن بە دراوەکەی زیاد دەبێت، بێجگە لە پێویستی بە پارەی ئاسن کە لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهاندا بەکاردێت و ون نەبووە، چونکە پشتدەبەستێت بە چەند کەرتێك، بۆ نموونە 350 یان 450 دینار و تێبینیدەکرێت پارەی ئاسن بەتەواوەتی لە بازاڕەکانی عێراقدا نەماوە، لەکاتێکدا جاران لە ئامێری وەك تەلەفۆنی نۆڕمالدا بەکاردەهات کە لە شوێنە گشتییەکاندا دادەنرا، بەڵام ئەمڕۆکە لەبەر چەندین هۆکاری جۆراوجۆر وازی لێهێنراوە لەوانە ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر بازاڕەکانی بەکارهێنانی پارەدا هاتووە، بەهەمان شێوە تێچوونەکەی، بۆیە پەنابراوەتە بەر پارەی کاغەز.ئەو توێژەرە ئابوورییە ئاماژەدەدات بەوەی کە پەیوەندی بە دابەزینی دراوی عێراقییەوە هەیە لەبەرامبەر دۆلاردا هاووڵاتیان هەستدەکەن کە دراوەکەیان بەهای نەماوە، بەڵام لە کاتی بەرزبوونەوەیدا شانازییەکی گەورە دەکات، و هەوڵی پاراستنی دەدات، لەوەشی کە پەیوەندی بە لابردنی سفرەکانی دەر دراوی عێراقییەوە هەیە بڕوایەك هەیە پێیوایە ئەم بابەتە کاریگەری دەروونی بەسەر لایەنی دەروونیدا دەبێت، بەوەی کاتێك کە سفرەکان لەسەر دراودا نامێنێت هاووڵاتی هەست بە بایەخ و گرنگی و پێویستبوون بە پارێزگاریکردن لێی دەکات، هەروەها دەڵێت "ئەو کاغەزەی کە بۆ پارە چاپدەکرێت پێویستە لە جۆری زۆر باش و دەگمەن بێت، چونکە خراپی جۆری کاغەز کاریگەری دەروونی خراپی هەیە و بەکارهێنەر هاندەدات بیر لەوە بکاتەوە لەدەستی رزگاری بێت و بە جۆری دیکەی باش بیگۆڕێتەوە کە کواڵێتی کاغەز و روونی و رەنگاوڕەنگی باش بێت".دووبارە بەکارهێنانەوەفەرمانبەر شەهرەزاد محەمەد جەخت دەکاتە سەر ئەوەی کە مووچەکەی بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر یەك لە جۆری پارەی وردە بووە 250 و 500 دیناری بووە، تێیدا چەندین پارچەی خراپ و تێکچوو هەبوو، هەندێکجار فرۆشیاران و شوفێری تاکسییەکان وەریان نەدەگرت، ئەمەش کێشەیەکی گەورە و راستەقینەیە بۆ هاووڵاتیان".
    طەعان روونیشیکردەوە کە روبەڕوبوونەوەی ئەو کێشەیە پێویستی بە تاووتوێکردن و دیراسەکردنی دۆخی بازاڕ هەیە، هەروەها پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەر هەیە یان بە دابەشکردنی پارەی وردە لە مووچەی فەرمانبەران یاخود چاپکردنی ئەو جۆرە پارەیە کە مامەڵەپێوەکردنی ئاسانە، لەگەڵ سوودوەرگرتن لە پارەی تێکچوو و دووبارە تواندنەوەی و بەکارهێنانەوەی، چونکە پارەی وردە بایەخێکی گەورەی هەیە لەبەرئەوەی هاووڵاتیان لەنێو خۆیاندا بەئاسانی بەکاری دەهێنن و مامەڵەی پێوەدەکەن، و دەبێتە هۆی هاتنەکایەی سەقامگیری ئابووریی".