بەغداد - ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری لە نێوان نەقابە و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی. عەبادی لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ سەرۆكی نەقابە و رێكخراوەكان، تەئكیدیكردەوە لەسەر پرۆشیان بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری هاوڵاتیان، رونیشیكردەوە ئەوان لەو كۆمەڵگەیەن و لەگەڵ داواكاریەكانی هاوسۆزن، ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەندێ كەس دەیانویست ناكۆكی بخەنە نێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان، بەڵام پێچەوانەكەی بەدیهات. عەبادی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ئاماژەیەوە بەوەش كرد" عێراق لە وڵاتێكەوە كە بوونی لەژێر هەڕەشەدابوو، بووە وڵاتێكی بەهێزی سەركەوتوو، لە ئێستاشدا جیهان بەسەرسامیەوە دەڕوانێتە عێراقێكی بەهێز".