بەغداد – ا ه ع یان كۆبیتش نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان تەئكیدیكردەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەشێوەیەكی ئیجابی وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەرانی داوەتەوە. لە وتەیەكیدا كە لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشكەشی كرد كۆبیتش ڕایگەیاند:" عەبادی هەوڵ تەواوی داوە بۆ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران". تەئكیدیشیكردەوە " نەتەوەیەكگرتوەكان پێشوازی لە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان لە عێراق دەكات".