بەغدا - ا ه ع
دكتۆر هومام حمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی تێكڕایی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتدەكاتەوە و ئیدانەی دەكات.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی هومام حەمودی دەرچووە هاتووە كە پێویستە حكومەتی عێراق بە ئیدارەی ئەمریكا ڕابگەێنێت كە عێراق پابەندی ئەو سزایانە نابێت و هەموو ئاسەوارە سلبیەكانی سەر عێراق رەتدەكاتەوە بەتایبەت لە ئێستادا كە وڵاتەكەمان بەحاڵەتێكی جیاوازدا تێدەپەڕێت بەهۆی ڕووبەڕووبونەوەی بەردەوام لەگەڵ تیرۆر و چەندین ساڵە بەهۆی ئەو شەڕەوە دەناڵێنێت و ئاسەواری بۆ چەند ساڵێك دەمێنێت.