عێراق داوا لەسعودیە و كەنەدا دەكات كێشە و ئاستەنگەكانی نێوانیان تێپەڕێنن

  • 8-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع
    ئەمڕۆ چوارشەممە عێراق داوای لە عەرەبستانی سعودی و كەنەدا كرد كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
    دكتۆر ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند "بەو پەڕی نیگەرانیەوە هەست بە زیادبونی تەنگەشە و تێكچونی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست دەكەین".
    راشیگەیاند وەزارەتی دەرەوەش نیگەرانە و داوای لەهەردوولا كردوە كە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن و ڕەچاوی بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵات بكەن و مێژوی دوور و درێژی ئیجابی نێوانیان و پێویستی ڕێزگرتنی سیادەیی هەردوولا لەبەرچاو بگیرێت.