بەغداد - ا ه ع
فەلاح زێدان وەزیری كشتوكاڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: زۆربەی داواكاریەكانی خۆپیشاندەرانمان بە پێی بەرنامەیەكی حكومی جێبەجێكردوە.
زێدان لەلێدوانێكی تایبەت دا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند:" وەزارەتی كشتوكاڵ لەڕێگای ئیدارەی شانەی قەیرانەكان بەندەكانی بەرنامەی حكومی تایبەت بە جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەرانی جێبەجێكردوە".
وتیشی دەستیان بە زیادكردنی تۆی گەنم و جۆ بەڕێژەی لە 50٪ بۆ 70٪ كردووە بەئەمانجی پاڵپشتی زیاتری بەروبومە كشتوكاڵی و ستراتیجیەكان.
راشیگەیاند سەمادیان بە نرخێكی كەمتر لەجاران دابەشكردوە جیاواز لەوەش چەندین دەرمانی قەڵاچۆكردنی مێرو بەبێ بەرامبەر دابەشكرردووە هەروەها دروێنەر و ساحبەیان بەنرخێكی زۆر كەمتر بەجوتیاران داوە و
ئاشكراشیكرد جوتیارانیان لە پارەی زەویە كشتوكاڵیە بەكرێكان، بەخشیوە بەتایبەت ئەو زەویانەی بەهۆی كەم ئاوی و وشكە ساڵی زەرەرمەندبوون.