بەغدا - ا ه ع
هێزەئەمنیەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەشاری موسڵ كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێندراوی تیرۆریستی داعشیان لە باشوری شاری ئەو شارە دۆزیەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ڕایگەیاند مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە فرقەی 20 و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگیری توانیویانە بگەنە كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێندراو كە ژمارەیەك زۆری بۆمبی چێندراوی بۆ گروپی تیرۆریستی داعش دروست كردووە.
وتیشی كارگەكە لەلایەن مەفرەزەكانی ئەندازیاری فرقەكە و لە ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنی دا لە ناوچەی گەیارەی باشوری شاری موسڵ لەناوبراوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات