بەغدا – ا ه ع وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی پێنج شەممە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەی پشتیوانی عێراق بوون بەرز دەنرخێنێت لەشەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و رۆژی سەركەوتنی گەورە. لە بەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) كەوتوە، هاتووە كە عێراق سوپاسی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست و دراوسێی دەكات بۆ پشتیوانیان لە هێزەكانی عێراق لە شەڕی لە دژی داعش. هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆڵی نەتەوەیكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایش بەرزدەنرخێنێت كە بە هاوبەشی ئەمریكا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و وڵاتانی تر بریارێكی گرنگیان دەركرد بۆ لەناوبەردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بازرگانیكردنیان بەنەوتەوە.