زەریف بۆ ترەمب: ئێمە لە پێشبركێی شاجواندا نین

جیهانی
  • 8-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – بەدواداچوون – ا ه ع
    محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانێكی دۆناڵد ترەمب سەرركی ئەمریكای دایەوە كە باسی لە بەدیهێنانی ئاشتی جیهانی كردبوو، لەبەرامبەردا زەریف دەڵێت پەیوەندی نێودەوڵەتی پێشبركێی شاجوان نییە.
    زەریف لە پێگەی توێتەر بڵاویكردەوە، پەیوەندی نێودەوڵەتی پێشبركێی شاجوان نییە، دەشڵێت ئەوەش یەكەم جار نییە كەسێك بڵێت من جەنگ ڕادەگەیەنم لە پێناوی ئاشتیدا.
    رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو، ترەمب ڕایگەیاندبوو هەر لایەنێك لە رووی بازرگانییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئێراندا بكات ناتوانێت هیچ هەڵسوكەوتێكی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكادا هەبێت، وتیشی گوایە هەوڵی هیچ شتێك نادات جگە لە بەدیهێنانی ئاشتی بۆ جیهان.