ئەنبار – ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ چوار شەممە، ڕایگەیاند لەبۆردومانێكی فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسۆنە هاوبەشەكان لە ئەنبار 12 تیرۆریستی داعش كوژران.
لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵًەتی ئەشكەوتێكیان بۆردومانكردووە كە چەند تیرۆریستێكی داعشی تێدابووە لە باكوری خۆرئاوای راوە، وتیشی ئەو پرۆسە سەربازییە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسۆنەكانی جزیرە ئەنجامدراوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە دوای كیوماڵكردنی ئەو ناوچەیەی كراوەتە ئامانج لەلان هێزە ئەمنیەكانەوە، دەركەوتووە 12 تیرۆریستی داعش كوژراون لەگەڵ تێكشكاندنی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆرێك.
وتیشی بەپێی زانیاری باوەڕپێكراوەكان، كوژراوەكان سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات