دادگای تاوانی ناوەندی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ پێنج لەتاوانبارانی گروپێكی تیرۆرستی داعش دەركرد

ئەمنی
  • 7-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع
    دادگای تاوانی ناوەندی لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا / رەسافەی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ سێ شەممە سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج لەتۆمەتبارانی گروپێكی تیرۆرستی داعش دەركرد كە تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە.
    دادوەر عەبدستار بیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاندوە دادگای تاوانی ناوەندی چاوی بەدۆسەی پێنج تاوانباری سەر بەگروپێكی تیرۆرستی داعشدا خشاندووە كە لە چوارچێوەی ئەو گروپەدا كاریان كردوە و چەندین تاوانیان ئەنجامداوە.
    بیرەقدار راشیگەیاند تاوانبارەكان بەشداریان لەكوشتنی ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازیەكاندا لەهەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار كردوە، وچەندین كریاری تری تیرۆرستیان ئەنجامداوە.