بەغداد – ا ه ع
سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی سیاسەتی ئەمنی لە عێراق و ناوچەكەیان كرد لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
لای خۆیەوە جبوری، ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند تەواوبوونی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان پاڵنەرێكی سیاسی دەبێت بۆ هەنگاونان بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.