نەینەوا – ا ه ع تەندروستی نەینەوا رۆژی پێنج شەممە رێكخستنی هەڵمەتێكی بەخشینی خوێنی رێكحست بە بۆنەی سەركەوتنی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا . لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند" هەڵمەتەكە لەلایەن بەشی نەشتەرگەری و فریاكەوتن لە فەرمانگەكەیان رێكخراوە لەژێر ناوی ( خوێنمان خوێنتانە)، دەشڵێت ئەوە گەورەترین هەڵمەتی خوێنبەخشینە لە نەینەوا بە بۆنەی رۆژی سەركەوتنەوە.