بەغدا - ا ه ع
وەزارەتی داد، ئەمڕۆ سێ شەممە، ئیمزا كردنی گرێبەستێكی تایبەتی بە بە تەكنەلۆژیا كردنی كاروبارەكانی لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن واژۆ كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە واژۆكردنی ئەو گرێبەستە تایبەتە لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن بۆ تەواوكارییە لە هاوكاری نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت لە جێبەجیكردنی پڕۆژەكان بەپێی ئەو خاڵانەی كە لە ڕێكەوتنی هاوكاری ئیمزاكراوی نێوان وەزارەتی داد و گەیاندنە لەساڵی 2017 دا واژۆ كراوە و تایبەتە بەهاوكاری یاسایی و تەكنیكی نێوان هەردوولا.
لەبەیاننامەكەدا ڕوونكراوەتەوە قۆناغی یەكەم تەواوكردنی پڕۆژەی بە تەكنەلۆژیاكردنی كاروبارەكان دێت بۆ فەرمانگەی داد نوسی و لە داهاتوشدا بۆ فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە.