بەغداد – ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رەوانەكردنی ژمارەیەك لە وەزیرانی پێشوو و گەورە بەرپرسانی بۆ نەزاهە پەسەند كرد.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رەوانەكردنی ژمارەیەك لەوەزیرانی پێشوو و گەورە بەرپرسانی بۆ نەزاهە پەسەند كردوە بەهۆی بوونی گەندەڵی لەو گرێبەستانەی لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە كراوە لە ژمارەیەك پارێزگادا".
كۆتایی مانگی ڕابردوش سەرۆك وەزیران فەرمانی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری كارەبای دەركردن بەهۆی بونی كەمتەرخەمی لە دەستەبەركردنی كارەبای پێویست تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواو دەبن.