بەغدا - ا ه ع شانەی ڕاگەیاندنی حكومی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند حكومەت ڕێكاری نوێی گرتۆتەبەر بە ئامانجی دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان لەڕێگەی كاراكردنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بەو پرسە. شانەكە ڕونیكردۆتەوە چەن بەشێكی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ ژووری عەمەلیاتی تایبەت بە بەدواداچونی خزمەتگوزاری سەرەكی هاوڵاتیان زیادكراون، وەك ئەركێكی نیشتمانی پاڵپشت بە ڕێنمایەكانی ژوری عەمەلیاتی تایبەت، هەروەها نوێنەری سەركردایەتی هاوبەشیش لە ئۆپەڕاسیۆن و هەڵمەتی هاوبەش زیادكراون كە پێكهاتووە لە دەستەی ئۆپەڕاسیۆن و گەڕانی سەربازی گشتی لەوەزارەتی بەرگری و شانەی بەڕێوەبردنی قەیرانە مەدەنیەكان و فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچون لەوەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو.