بەغداد – ا ه ع هێڵی ئاسمانی عێراق توانیویەتی لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا (ئایار، حوزەیران، تەموز) ژمارەی گەشتەكانی زیاد بكات. لای خۆیەوە ئەندازیار میران فەرید بەرێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رٍِایگەیاند:" ژمارەی گەشتەكانیان كە لەلایەن گواستنەوەی نیشتمانییەوە تۆماركراوە گەیشتوەتە (2333) گەشت كە سەرجەم بوارەكانی گرتوەتەوە و ژمارەی گەشتیارەكانیش (429040) گەشتیار بووە و ژمارەی گەشتیارە هاتوەكانیش (208983) گەشتیار بووە. وتیشی زیادبوونی گەشتەكانیان هاوشانە لەگەڵ زیادبوونی خزمەتگوزاری و نوێكردنەوە بەشێوەیەكی بەردەوام.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات