نەجەف - ا ه ع لەچەند ڕۆژی رابردوودا كاری نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی نەجەف بۆ یەكەكانی ئەنجام درا بە ئامانجی بەردەوامبوونی پاڵاوگەكە لەبەرهەم هێنان. ئەندازیار لەیس غەراوی بەڕێوبەری پاڵاوگاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ی ڕاگەیاند میلاكاتی ئەندازیاری و هونەری كاری نۆژەنكردنەوەی یەكە و ئامێرە وردەكان و ئامێرە ئەلكترونیەكانی تایبەت بە پڕۆسەی بەرهەم هێنانی نەوتی تەواوكردوە. وتیشی نۆژەنكردنەوەی ئامێری كۆنترۆڵكردن لە یەكەی دووەم چۆتە بواری كاركردنەوە و بزوێنەرەكان كراونەتەوە و هەڵوەشێنراون و هەڵگرە خولاوەكان گۆڕدراون هەمویان كۆكراونەتەوە و لە ئێستادا لەكاردان. هەروەها تۆڕباینێكی گازی نوێ بۆ یەكەی یەكەم زیاد كراوە بۆ ئەوەی ئاستی توانا و پەستان زیاد بكات و تۆرباینی كیمیاوی بۆ یەكەی RO تایبەت بە مادەی H2SO4 گۆڕاوە بە تۆرباینێكی تر و لە ئێستادا كەوتۆتە كار.