بەغدا - ا ه ع شانەی ڕاگەیاندنی حكومی، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا و لتوێژینەوەی زانستی دەستپێشخەری پێدانی زەمالەی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ بواری پزیشكی لە زانكۆ و كۆلێژە ئەهلیەكان بۆ وارس و كەس وكاری شەهیدانی حەشدی شەعبی و خێزانە كەم دەرامەكان ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ڕەزامەندی دامەزراوە ئەهلیەكان وەرگیراوە لەسەر ئەو دەست پێشخەریە وەك دەستكەوتێكی نیشتمانی گرنگ بە پێدانی 5٪ی ڕێژەی وەرگرتن لە زانكۆكان بۆ دەرچوانی خۆێندنی ساڵی 2018 بۆ2019 لە بەشی پزیشكیدا بۆ ئەو خوێندكارانەی كە كۆی نمرەكانیان لە 94٪ كەمتر نییە. دكتۆر عەبدرەزاق عیسا وەزیری خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەبونی وەزارەتەكەی پیشانداوە بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەنجومەنی خوێندنی ئەهلی بۆ دەركردنی فۆڕمی كەمكردنەوەی پارەی خوێندنی ئەهلی بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی هەندێك لەخۆێندكاران كە دەخوازن بڕوانامەی زانكۆ بەدەست بهێنن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە