بەغداد – ا ه ع فۆتۆ – سەفا عەلوان دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند ئەنجومەنی كۆمسیاران كە لە دادوەران پێكهاتوون كۆتاییان بە جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان هێنا لەو وێستگانەی كە تانە و سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق. وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی نوسینگەی بەغداد / رەسافەی رەتكردەوە، رونیشیكردەوە بەپێی كۆنوسی لێكۆڵینەوە لەو ئاگرەی كە لە كۆگاكانی نوسینگەر رەسافە كەوتەوە دەركەوتووە كە (1050) ئامێری تۆماری بایۆمەتری سوتاون لەگەڵ (8124) ئامێری لێكۆڵینەوەی بایۆمەتری و (7533) ئامێری خێرایی ئەنجامەكان (سیكوز) ئامێری هەناردەكردن (ار تی سی) كە ژمارەیەان (1140) لەگەڵ سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان كە ژمارەیان (882) سندوقە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات