بەغدا - ا ه ع ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی محەمەد سەراج، ئەمڕۆ دوو شەممە، لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ بەدواداچونی داواكاری خۆپیشاندەرانی پارێزگای دیوانیە و پێویستی ئەو پارێزگایە لەخزمەتگوزاریەكان. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) پێی ڕاگەیاندین لیژنە پێكهێنراوەكە چاوی بە بەرپرسانی پارێزگای دیوانیە و بەڕێوبەرانی بەڕێوبەریەتیەكان كەوتووە بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی خزمەتگوزاری پارێزگاكە بن. وتیشی وەفدەكە گۆی بۆ هەموو كێشەكانی فەرمانگە و پارێزگاكە گرتووە لەسەر پڕۆژە تەواونەكراوەكان، وتیشی بڕیارە لێژنەكە كە وەك وەفد سەردانی پارێزگاكەیان كردوە ڕاپۆرتێك بۆ ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی مانگێكدا بەرز بكەنەوە.