بەغدا - ا ه ع حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند وەزارەتەكەیان ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ هاوردەكردنی سیر و تەماتە و پەتاتە و شوتی و كاڵەك لەهەموو دەروازە سنوریەكانەوە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە كەمی بەرهەمی ناوخۆیی كە بەشی بەكاربەران ناكات و بۆ ئەوەی نرخەكانیان بەرز نەبێتەوە، وەزارەتەكەیان ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ هێنانی ئەو بەروبومە كشتوكاڵیانە. هەر لەبەیاننامەكەدا تەئكید لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە لەهەمان كاتدا وەزەرەت 9بەروبومی كشتوكاڵی قەدەغە كردوە هاوردە بكرێن لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. دەشڵێت سیاسەتی وەزارەت پارێزگاریكردنە لەبەروبومە ناوخۆیەكان لەلایەكی تریشەوە هەوڵ دەدات بەكاربەر بپارێزێت و بەروبومی پێویستی بۆ دابین بكات .