بەغدا – ا ه ع پۆلیسی بەسرە ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند لەو پارێزگایە ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە. لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە دەڵێت بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسرە ژمارەیەك تۆمەتباری دەستگیركروە لە نێویاندا چواریان تۆمەتبارن بە تاوانی كوشتن و رفاندن و ساختەكاری، پێنج تۆمەتباری تریشیان بە تاوانی دزیكردن دەستگیر كراون. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسرە بەسەرجەم بەشەكانیەوە هەڵمەتێكی فراوانی بۆ دەستگیركردنی باندەكان دەستپێكردوە لەپێناو رەخساندنی ئەمن و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان و سەپاندنی یاسا.