بەغداد – ا ه ع كۆمپانیای دابەشكردنی سوتەمەنی كاتژمێری كاركردنی وێستگەكانی دابەشكردنی سوتەمەنی زیادكرد. لای خۆیەوە كازم مەسیر بەرێوەبەری گشتی دابەشكردنی سوتەمەنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند بریارەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دراوە كە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان لە رۆژدا كەمتر بەنزین دەكەنە ناو ئۆتۆمبێلەكانیان و زیاتر لە شەودا روو لە وێستگەكانی سوتەمەنی دەكەن و قەرەباڵغی زۆریش لەو وێستگانە دروست دەبێت.