وەزارەتی كار: 100 كۆمپانیا پابەندبوون بە بڕیاری بەكارخستنی لە %50 كرێكارەكانیان لە دەستی كاری ناوخۆ

  • 5-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد –ا ه ع وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تەئكیدیكردەوە 100 كۆمپانیا پابەندبوون بە بڕیاری بەكارخستنی لە %50 كرێكارەكانی لەدەستی كاری ناوخۆ. لای خۆیەوە محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمرۆ یەك شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند:" وەزارەتەكەیان بە هاوكاری ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەستیكردوە بە پشكنینی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان واژۆكراوە لەگەڵ سەپاندنی سزای دارایی بەسەریاندا بەتایبەت ئەو كۆمپانیایانەی پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی یاسای 73 بۆ ساڵی 2015 كە دەڵێت پێویستە گرێبەستەكان كۆمپانیا بیانییەكان ناچاربكات لە %50ی كرێكارەكانیان ناوخۆییبن". سودانی وتیشی "ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی كە پابەندبوون بە بەكارخستنی لە%50 كرێكارەكانی لە دەستی كاری ناوخۆ گەیشتوەتە (100) كۆمپانیا لە كۆی (939) كۆمپانیا".