عێراق و ئوردن رێكەوتنی هاریكاری سەربازی و ئەمنی و ڕوبەروبونەوەی تیرۆر واژۆ دەكەن

ئەمنی
  • 5-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع عێراق و ئوردن، ئەمرۆ یەك شەممە، رێكەوتنی هاریكاری سەربازی و ئەمنی و ڕوبەروبونەوەی تیرۆر واژۆ دەكەن. دكتۆر ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" عێراق رێكەوتنی هاریكاری سەربازی و ئەمنی و ڕوبەروبونەوەی تیرۆری لەگەڵ حكومەتی ئوردن واژۆ كرد بەمەبەستی پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەر دوو وڵات لەبوارەكانی ئەمنی و سەربازی لەرێی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری پاراستنی سنورەكان لەگەڵ بەروەپێشبردنی توانای هەواڵگری و راهێنان بە ئامانجی ریشەكێشكردنی تیرۆر". ئاماژەی بەوەشكرد " عیرفان حەیالی وەزیری بەرگری لەلایەن عێراق و فەریق مەحمود فرێحات سەرۆكی دەستەی ئەركان وەك لایەنی ئوردن رێكەوتنەكەیان واژۆ كرد". وتیشی " لە مەراسیمی واژۆكردنی رێكەوتنەكە هەر یەك لە سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێراق لە ئوردن و ژمارەیەك لە نوێنەرانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازیەكان و وەزارەتی دەرەوە و ژمارەك لە گەورە ئەفسەران و بەرپرسانی دەستەی ئەركانی سوپای ئوردن ئامادەیبوون".