بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ شانەی قەیران لە پشكنینەكان بۆ ئاوی بەسڕە ئاگادار دەكرێتەوە. لەوبارەیەوە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" جەنابی لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی شانەی قەیرانەكان تاوتوێی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی پارێزگای بەسڕەیان كردووە". وتیشی " لەدیدارەكەدا راپۆرتێكی گشتگیر سەبارەت بە پشكنینەكان بۆ ئاوی پارێزگای بەسڕە خراوەتەڕوو لەگەڵ كاركردن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی".