بەغداد – ا ه ع وەزارەتی پلاندانان، ئەمرۆ یەك شەممە، داوا لە حكومەتە خۆجێییەكان كرد ئەو پرۆژانە دیاریبكەن كە دەتوانرێت بەپێی بودجەی تەرخانكراو جێبەجێ بكرێن لەوبارەیەوە وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند:" سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ ریاز عەزاز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی پلاندانان كار بۆ دەستەبەركردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرجەم پارێزگاكان دەكات لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2018 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی خوێندن و ئاو و كارەبا و رێگاوبان و ئاوەرۆ". جومەیلی "دواشی لە حكومەتە خۆجێییەكان كرد ئەو پرۆژانە دیاریبكەن كە دەتوانرێت بەپێی بودجەی تەرخانكراو جێبەجێ بكرێن".