نەینەوا – شروق ماهر بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكان لە نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، دوبارە نۆژەنكردنەوەی پردی یەرموكی لە خۆرئاوای موسڵ ڕاگەیاند. لای خۆیەوە عەلی فازیل ئەندازیاری پرۆژەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند:" كادرە ئەندازیاریەكان توانیویانە دوبارە ئەو پردە گرنگە بخەنەوە كار دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە پرۆسەی ڕزگاركردنی ئەو شارە تەقاندبویانەوە". وتیشی " پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی پردەكە سێ مانگی خایاندوە و ئەو پردەش دەیان گەڕەك لە ناوچەی یەموك لە خۆرئاوای موسڵا بەیەكەوە دەیەستێتەوە".