تایبەت – ا ه ع مەڵبەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی ئاو لە وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكان، ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند زیاتر لە 14ملیار مەتر سێجا ئاو لەچوارچێوەیگلدانەوەی ستراتیجی ئاوە. علی هاشم بەڕێوبەری مەڵبەندەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: گلدانەوەی ئاو لە چوارچێوەی ستراتیجی عێراق بەشی ئەم چەند مانگەی هاوین و دەسپێكی وەرزی زستان دەكات و بڕیارە حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراقیش لەدوو هەفتەی داهاتوو دا سەردانی توركیا بكات و بەشی ئاوی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتە تاوتوێ بكات .