بەغدا - ا ه ع دادگای لێكۆڵینەوەی شەعب سەر بە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی رەسافەی فیدڕاڵی دانپیانانی 3تۆمەتباری پشتڕاست كردەوە كە خێزانێكیان لە ناوچەی تاڵیبیەی بەغداد كوشتبوو . دادوەر عەبدلستار بیرقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكێك لەتاوانبارەكان دانی بە كوشتنی 6كەس لە ئەندامانی یەك خێزاندا ناوە دوای ئەوەی چۆتە ماڵەكەیان و پارەی لەوماڵە دزیوە". بیرقدار وتیشی: "تاوانبارەكانی تر دەستیان هەبووە بە پێدانی چەك بەتۆمەتبارەكە و هەروەها شاردنەوەی تاوانەكە". دەشڵێت "ئەم تاوانەی بۆ ئەنجامدانی دزی كردووە و پێشتریش پلانی بۆ ئەو تاوانە داڕشتووە" .