بەغدا - ا ه ع عەمید یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرمی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند:"6 داواكراویان لە بەری ڕاستی شاری موسڵا دەستگیر كردووە". لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە: "هێزێكی ئۆپەڕاسیۆنی نەینەوا توانیویانە 6داواكار لە هەڵمەتێكی گەڕان وپشكنی فراواندا لە ناوچەی سكەك و وێستگەی شەمەندەفەر لەبەری چەپی موسڵ دەستگیربكەن، هەروەها ئەو هێزە تونێلێكی داعشیان لە گوندی فقە دۆزیوەتەوە". لەلایەكی ترەوە عەمید یحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنیەكانی ئۆپەراسیۆنی سەڵاحدین توانیویانە بۆمبێكی چێندراو كە لەناو عەلاگەیەك كە لەنزیك یەكێك لە چێشتخانەكان لەسەر ڕێگای گشتی بەغدا موسڵ دانرابوو پوچەڵ بكەنەوە".