بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەك شەممە كۆتایی بە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دێت. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند دادوەركان تەئكیدیان كردۆتەوە كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەبێت دوای كۆتایی هاتنی هەموو وێستگەكانی كەرخ و سەڵاحەدین و نەینەوا. وتیشی ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمڕۆ بڕیارێك بۆ وێستگەكانی ڕەسافە دەردەكەن سەبارەت بەئەنجامەكان. ئەنجامەكانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات سبەی لەسەر شاشەی كەناڵی imn بڵاودەكرێنەوە ووتیشی 5وێستگەی كەرخ لەكاتی پڕۆسەكە جیاكراونەتەوە چونكە مەرجەكانی لێكوڵینەوە و تۆماری دەنگدەران و باركودی پێوە نەبووە.