بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، لە پارێزگای ئەنبار چەند داواكراوێكیان دەستگیر كرد. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی یەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار لە ناوچەی مەلعەب چەند داواكراوێكیان دەستگیر كرد، وتیشی لە رومادی و ناوچەی بوتیبانیش دوو داواكراوی تریان دەستگیر كردووە.