موسڵ - ا ه ع ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: دەست بە چاككردنەوەی پردی سێیەمی شاری موسڵ دەكرێت كە هەردوو بەری ڕاست و چەپی ئەوشارە لە ناوڕاستی موصڵ دەبەستێتەوە. بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع)ی ڕایگەیاند: "بە هەوڵی ئەندازیاری بەڕێوبەرایەتی ڕێگا و بانی نەینەوا و بەهاوكاری كۆمپانیای سەعدی ئەندازیاری ئەمڕۆ دەست بە چاكردنەوەی پردی سێیەم كراوە دوای ئەوەی لەپڕۆسەی ڕزگاركردنی موسڵدا ڕووخا". كیكی وتیشی "چاوەڕوان دەكرێت لەكۆتایی ئەمساڵدا كاری چاككردنەوەی كۆتایی پێبێت و ئەو لۆد و قەرەباڵغییەی كە لەسەر پردەكانی تر هەیە كەمتر ببێتەوە".