نەینەوا – ا ه ع سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند باندێكیان دەستگیر كردوە كە لە حەوت كەس پێكدێن و سوكاتیەتییان لە بەرەی خۆرئاوای موسڵ بە هاوڵاتیان كردوە. ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند هێزێكی هەواڵگری لە پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانە ئەو باندە دەستگیر بكەن لە ناوچەی نەجار لەبەری راستی موسڵ. وتیشی دوای دەستگیركردنیان لە ناوچەی نەجار بۆ فەرماندەیی پرۆسەكان گوازراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دواتریش رەوانەی دادگا دەكرێن.