255 ئاوارە لە كەمپەكانەوە گەڕانەوە موسڵی كۆن

  • 3-08-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – شروق ماهر حكومەتی خۆجێیی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند 255 ئاوارە لە كەمپەكانی ناحیەی گەیارە لەباشوری موسڵ گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە موسڵی كۆن. لای خۆیەوە نۆفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: "ئەو خێزانانەی كە گەراِونەتەوە، وردبینی لە ناوەكانیاندا كراوە تا لە لەڕوی ئەمنیە لێیان دڵنیابن". رونیشی كردەوە "پارێزگا ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی بۆ دابینكردوون لەگەڵ پاسەوانیكردنیان ئەوەش لە رێی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەواوە تا گەیشتنەوەیان بە ناوچەكانیان".