بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، ئەمرۆ هەینی، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لەپارێزگای دیوانیە كۆتاییهاتووە. لای خۆیەوە دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: " پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی ئەو بنكانەی كە تانە و سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو لە پارێزگای دیوانیە كۆتاییهات". وتیشی "ئەنجومەنی كۆمسیاران كە لە دادوەران پێكهاتوون، سەرپەرشتی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیان كردووە لەو وێستگە و بنكانەی كە تانە و سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوون، ئەوەش بە هاوكاری فەرمانبەرانی كۆمسیۆن لە نوسینگەی پارێزگای بابل و كەربەلا لەگەڵ فەرمانبەرانی نوسینگەی دیوانیە كە بۆ ئەو كارە دیاریكرابوون".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات