بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند توانیویەتی ڕەزامەنی ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەدەست بهێنن بۆ ناچاركردنی كۆمپانیا بیانییەكان تا لە %50ی كرێكارەكانی لە پرۆژەكانی وەبەرهێناندا عێراقی بن. وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا، ئەمرۆ هەینی، كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند " ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی دەركردووە سەبارەت بەو كۆمپانیا بیانیانەی دێنە ناو عێراقیەوە بۆ كاركردن و گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتدا هەیە، پێویستە سەردانی بەشی بیانی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بكەن بەمەبەستی رێگەدان بە كاركردنی كرێكاران و ماوەی 30 رۆژیش دیاریكرداوە لە دوای هاتنە ناوەوەی كرێكاری بیانی بۆ عێراق تا سەردانی ئەو وەزارەتە بكات". وتیشی ئەو كۆمپانیایانەی سەرپێچی دەكەن روبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و سزای دارایی دەدرێن".