كەركوك – ا ه ع سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ هەینی، ڕایگەیاند:" پۆلیسی فیدڕاڵی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە ناوچە و گوندەكانی پارێزگای كەركوك ئەنجامدا". لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" پۆلیسی فیدڕاڵی لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە گوند و ناوچەكانی (شاوی و شەمامە و سبیلكە و زنجیرە چیاكانی قەرەچوغ و زەنقر و دۆڵی كورم) و چەندین ناوچەی تر ئەنجامدا. وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی وتیشی لەو پرۆسەیەدا 2 تیرۆریست دەستگیر كران و حەشارگەیەكی تیرۆریستانیش تەقێنرایەوە و دەستیش بەسەر چەكێكی جۆری كلاشنكۆفدا گیرا.