بەغداد – ا ه ع دەستەی باڵای گومرگ، ئەمرۆ هەینی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند كە بەنیازبووە لەرێی پێلاوەكەیەوە، لە دەروازەی شەلەمچە لە بەسڕە، مادەی هۆشبەر بهێنێتە ناو وڵاتەوە. ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەتووە، ڕایگەیاند:" دوێنێ مەفەرەزەكانی گەشتیارێكیان لەدەروازەی شەلەمچە دەستگیر كردووە كە بەنیاز بووە مادەی هۆشبەر بباتە ناو پارێزگای بەسڕەوە", وتیشی " دەستەی باڵای گومرگ، رێوشوێنی یاسایی دەرحەق بەو گەشتیارە گرتوەتەبەر و ڕەوانی دەزگا ئەمنیەكانی كردوووە".