عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق دەكات

  • 2-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە دكتۆر مونتەسڕ جەعفەر عقلە زەبیعی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق. لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا كرا بەو شێوەیەی كە خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەر دوو گەلی دۆست دەكات.